گرنگترین

میسی بە جیاوازیەكی زۆر پێشەنگی گرتووە بۆ بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی

یاریگا- ئەفسانەی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی پێشەنگی ڕكابەرانی پێڵاوی ئاڵتوونی گرتووە دوای ئەو گۆڵەی لە یاریەكەی دوێنێ شەویان تۆماری كرد پێگەی خۆی لە پێشەنگی بەهێزتر كرد.

لە یاریەكی دراماتیكیدا هەردوو یانەی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، و لەو یاریەدا لیۆنێل میسی بەشێوەی یاریزانی یەدەگ بەشداری كرد و توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

گۆڵكارەكەی بلاوگرانا كۆی گۆڵەكانی لە خولی ئیسپانی گەیاندە 32 گۆڵ و بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ پێشەنگی گرتووە بە جیاوازی 10 خاڵ لە مباپێ دووەمەوە.

لیستی ئەو یاریزانانەی كێبڕكێی بەدەستهێنانی پێڵاوی ئاڵتوونی دەكەن:

1- لیۆنێل میسی 32 گۆڵ و 64 خاڵ
2- كیلیان مباپێ 27 گۆڵ و 54 خاڵ
3- فابیۆ كوالیارێلا 21 گۆڵ و 42 خاڵ
4- كریستۆڤ پیاتیك 20 گۆڵ و 40 خاڵ
5- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی 19گۆڵ و 38 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button