ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

AS : مەدرید هێرشبەرێکی بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ کڕیوە

یاریگا-رۆژنامەی AS دڵنیایە لەوەی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە دەستیکردووە بە پتەوکردنی ریزەکانی و لوکا یۆڤیچی گواستووەتەوە.

یۆڤیچ هێرشبەری ئینتراخت فرانکفوری ئەڵمانیە و لەم وەرزەدا دووهەم گۆڵکاری بۆندزلیگایە و بەگوێرەی سەرچاوەکە مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکردووە بەرامبەر بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ  وگرێبەستەکەشی بۆ ماوەی شەش وەرز دەبێت. ئەگەری ئەوەش هەیە ماریانۆ دیاز ببێتە بەشێک لە رێککەوتنەکە.

ئینتراخت لەم گرێبەستەدا تەنها ٤٨٪ی پارەکە وەردەگرێت، ئەوی دیکەی بۆ فالی رەمەزانی بریکار و یانەی بەنفیکا دەبێت. ئەمەش بەپێی رێککەوتنی نێوان ئینتراخت و بەنفیکا لە کاتی گواستەوەی ناوبراو بۆ ئەڵمانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button