ئیسپانیا

زەیدان: هیچ ڕوونكردنەوەیەكم بۆ شكستەكە نیە و ئەمە كێشەی ڕیاڵ مەدریدە

یاریگا- زەینەدین زەیدان، ڕاهێنەری فەڕەنسی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، پێی وایە كە نەبوونی بەردەوامی لە ئاست و ئەنجامەكان كێشەی ڕیاڵ مەدریدە، بەتایبەت دوای شكستەكەی ئالاڤێس.

ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای خۆی تووشی شكست هات بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە میانەی یاریەكانی خولی ئیسپانی.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە زەیدان ووتی: هیچ ڕوونكردنەوەیەكم نیە بۆ ئەو شكستە، بەتایبەت دوای بردنەوەكەمان لە ئینتەر میلان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەروەها ووتیشی: یانەكە لە ئاست و ئەنجامدا بەردەوامی نیە، ئەمەش كێشەی ئێمەیە، دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەڕێین و من بەرپرسم لەو كارە.

” ئێمە قەیرانی زۆرمان هەیە، پێكانی زۆر و بەردەوام نەبوونمان لە ئاستی بەرز، ئەوانە بەهانە نین بەڵكو ڕاستین”.

لە كۆتایشدا ووتی: لەگەڵ یاریزانان چارەسەرێک دەدۆزمەوە ، بەڵام بەدڵنیایەوە ئەمە بۆ ڕۆژنامەوانان باس ناکەم ، شێوازی خۆمان دەگۆڕین و بیر لە یاری داهاتوو دەكەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button