ئه‌مریکاگرنگترین

کۆتا ووشەی ماڕادۆنا و هۆکاری راستەقینەی گیان لەدەستدانی

یاریگا-شەوی رابردوو تۆپی پێ ماڵئاوایی یەکێک لە دیارترین ئەفسانەکانی خۆی کرد، دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا بارودۆخی بەرەو باشتر دەڕۆیشت و هەمووان چاوەڕوانی دووبارە بینینەوەی بوون بەڵام بە هەواڵی مردنی جیهانی وەرزشیی شۆککرد.

دیێگۆ لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە نەخۆشخانە خەوێندرا  دوای هەستکردن بە ماندووبونێکی زۆر و لەدەستدانی ووزە، پشکینینەکان دەریانخست کڵۆی خوێن لەسەر مێشکییەتی و پێویستە بە زووترین نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت. دواتر راگەیەندرا نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوبووە.

لە ١٢ی ئەم مانگەدا، ماڕادۆنا رەوانەی ماڵەوە کرایەوە بەڵام  خانوویەکی بەکرێ گرت لە باکووری بوێنس ئایرس  بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا قۆناغەکانی چاک بوونەوەی بەسەرببات.

شەوی رابردوو کاتێک برازەکەی نۆرەی چاودێریکردنی بووە بە رەنگێکی زەردەوە هەستاوە لە خەو و وتوویەتی سەرمامە ، کۆتا ووشەشی بە برازاکەی دەڵێت “هەست دەکەم نەخۆشم” و لەوکاتەوەدا تووشی نۆبەی دڵ دێت و هەوڵەکانی پزیشکەکان بۆ زیندووکردنەوەی  دڵی بە هەناسەی دەستکرد و لێدانی کارەبایی بێ سوود بوو.

پزیشکەکەی لەبەردەم ماڵەکەیدا  وتی “ماڕادۆنا کاتژمێر ٤ی عەسر بە کاتی ناوخۆ گیانی لەدەستداوە” کە دەکاتە ٦ی بەیانی بە کاتی کوردستان. بەڵام هەواڵەکە رانەگەیەندرا تاوەکو ١٢ کاتژمێر دواتر .

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button