ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوای تەنها یەک ساڵ لە ئیتاڵیا کریستیان ئیریکسن دەگەڕێتەوە بۆ لەندەن

یاریگا- وا دیارە کریستیان ئیریکسن تەنها یەک ساڵ توانی لە کەشوهەوای خولی ئیتاڵیدا خۆی ببینێتەوە و جارێکیتر دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێەری ئینتەر میلان  بۆ هێڵی ناوەند پشت بە یاریزانە دانیمارکیەکە نابەستێ وەک یاریزانێکی سەرەکی، بۆیە لە چەند ڕۆژێکە میدیای ئیتاڵی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە ڕۆسۆنێری بە یازیزانەکەیان ڕاگەیاندووە ڕێگر نابن لە ڕۆشتنی لە میانی میرکاتۆی زستانەدا.

سەرچاوەی ESPNی وەرزشی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە یانەی ئارسیناڵ ئاگەدار کراوەتەوە بۆ کڕینی ئیریکسن بە کەمکردنەوەی نرخی ناوەڕاستکارەکە و، خودی ئەو یاریزانەش بیری کردۆتەوە له پێوەندی کردنی بە تۆپچیەکانی لەندەنەوە ئەگەرچی بۆ ماوەی حەوت ساڵیش یاریزانی تۆتنهامی ڕکابەری مێژووییان بووه.

ئیریکسن زستانی 2020 بە گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیوی له سپێرسەوە ڕووی کردە ئینتەر بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ بەڵام لەلایەن کۆنتی ڕاهێنەرەوە وەک یاریزانی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button