
یاریگا–
مێگان راپینۆ، خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئەمریکا جارێکی دیکە توانج لەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی دەدات.
خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمریکا بە هۆی ئەو جیاوازیە موچەیەی لە نێوان خانمە وەرزشوانان و پیاواندا هەیە بە درێژایی چوار ساڵی رابردوو هەمیشە دژبەری سەرۆکی وڵاتەکەی بووە و ئێستاش کە سەرۆک نەیتوانی براوەی هەڵبژاردنەکان بێت، ئەو یاریزانی تویتێکی گاڵتە ئومێزی دژی سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ” لەگەڵ ژماردنەوەی دەنگەکان، ترەمپ بۆ جاری دووەم لە ویلایەتەکان شکست دێنێت “.
راپینۆ دوو ساڵ لەمەوبەریش کاتێک هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بووە پاڵەوانی مۆندیال، رەتیکردەوە بچێتە کۆشکی سپی.