ئه‌مریکا

راپینۆ وادەی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا

مێگان راپینۆ، خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

مێگان ڕاپینۆ، یەکێک لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئەمریکا و جیهانی تۆپی پێی ئافرەتان، بە پۆستێک لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

ڕاپینۆی  38 ساڵ کە دووجار لەگەڵ وڵاتەکەی مۆندیالی ئافرەتانی بەدەستهێناوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەی NWSL بۆ هەمیشە پێڵاوەکانی هەڵدەواسێت.

مێگان راپینۆ جگە لە دوو ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی، خاوەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر و میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیش بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button