ئه‌وروپائیسپانیا

لیۆنێل میسی هەڕەشەی ناراستەخۆ دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای گەڕانەوەی لە وڵاتەکەی لە کاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەی کەتەلۆنیا، وەڵامی قسەکانی راوێژکاری پێشووی ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی دایەوە.

گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە کاتی گەیشتنی بۆ فرۆکەخانە کەتەلۆنیا لەلایەن رۆژنامەنوسێکەوە پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا هەڵوێستی چیە سەبارەت بە قسەکانی راوێژکاری پێشووی یانە فەڕەنسیەکە کە گوتبووی ئاست خراپی گریزۆ هۆکارەکەی تۆی؟ لە وەڵامدا یاریزانەکەی تانگۆ زۆر بە کورتی گووتی ” بە هۆی ئەوەی کە من بە هۆکاری هەموو کێشەکان ناودەبەن ماندوو بوومە ”.

ئەم قسانەی لیۆ کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و هاندەرانی ئەو یانەیە پێیانوایە کە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان دوا وەرزی دەبێت بە درێسی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button