ئەفریقا

یاریزانێکی نەیجیری دەفڕێنرێت پاش یارییەکەیان بەرامبەر سیرالیۆن

Yariga App

یاریگا- کریستیان ئۆبۆدۆ، یاریزانی هەڵبژاردەی نەیجیریا لەلایەن گروپێکی نەناسراوەوە دەفڕێنرێت پاش یاریەکەیان 4-4ْ بەرامبەر سیرالیۆن لە میانی پاڵاوتنەکانی ئەفریقا بۆ گەشتن بە خولی نەتەوەکانی ئەو کیشوەرە. لە کاتی ڕفاندنیشیدا بۆ شوێنێکیتر، وەک خۆی دەڵێ هەڕەشەی ئەوەی لێ دەکرێ هیچ نەڵێت و بێ دەنگ بێ.

کریستیان ئۆبۆدۆ، کە دوای ئازادکرنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕووداوەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: حاڵەتێکی زۆر ناڕەحەت بوو. بۆ چەند کاتژمێرێک لەناو ئۆتۆمبیلێکی گەرمدا هێشتمیانەوە و پێین گوتم پارەیەکی زۆریان لە گرەوی ئەوەدا دۆڕاندووە کە نەیجیریا گێمی دووەم گۆڵ تۆمار دەکات له دژی سیرالیۆن. ئازاریان نەدام، بەڵام کە دەمویست قسەیان لەگەڵ بکەم تا تێبگەم چی بووە، کەچی پێیان گوتم ئەگەر بێ دەنگ نەبیت و زۆر بڵێی دەتکوژین.”

پاش ڕووداوەکە، وتبێژی پۆلیس ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و گوتی کەئەو یاریزانە کاتژمێر 5ی بەرەبەیان ڕفێندراوە کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا لەسەر شەقامێک ڕاوەستاون مۆز بکڕن.

باسی لەوەش کرد کە زیاتر هەوڵێکی دزی کردن بووە وەک لە ڕفاندن.

ئەوە جاری یەکەمی نییە کریستیان ئۆبۆدۆ تووشی بارودۆخی لەو شێوەیە دەبێتەوە، بەڵکو ساڵی 2012 ڕفێندراوە.

بۆ بیرخستنەوە، یاری نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە کە ڕۆژی هەینی بەڕێوە چوو، گێمی یەکەم نەیجیریا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام تا خولەکی 41 لە پێشەوە بوون. پاشان هەڵبژاردەی میوان توانی ڕیمۆنتادایەکی گەورە بکات و یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتایی پێ بهێنێ.

Back to top button