ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لە یارییەکەی بارسا و لیڤەرپووڵ، دز چووەتە سەر ماڵی یارزانێکی بارسا

یاریگانێت- دوو دز چووەتە سەر ماڵی ئارتور مێلۆی بەڕازیلیی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، ئەوەش بە چەند کاتژمێرێک دوای یاریی نێوان بارسا و لیڤەرپووڵ.

ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانە، دوو کەس بوونەوە، دەگوترێت لە کاتی چوونە ژوورەوەیان یەکێکیان دەڕنەفیزی وەک هەڕەشە خستۆتە سەر قوڕگی برایەکی ئارتور.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەوەی چنگی دزەکان کەوتووە بریتییە لە کاتژمێرێکی ڕۆڵێکس و هەندێ خشڵ، براکەشی هیچ ئازار و بریندارییەکی تووش نەهاتووە.

لەبەر ئەم ڕووداوە، ئاهەنگگێڕانی ئارتور لەگەڵ هاوتیمەکانی لە بارسا دەپچڕێت و دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لیڤەرپووڵیان بردەوە لە میانی یاری چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button