چامپیۆنزلیگ

شەش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی ڕكابەری داهاتووی بایرن میونشن تۆماردەكرێت

یاریگا: ڕكابەری داهاتووی بایرن میونشن لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شەش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند.

بەپێی لێدوانی فەرمی یانەی ڕێد بۆڵ سالزبورگی نەمسای،كە كەمێك پێش ئێستا بڵاویانكردەوە، دوای پشکنینە پزیشکییەکانی ئەم دواییە ئەوەی دووپاتكردەوە کە شەش یاریزانی یانەكە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە” یاریزانە تووشبووەكان هیچ نیشانەیەكی ڤایرۆسەكەیان تێدا دەرنەكەوتووە ، هیچ یاریزانێكی یانەكە پەیوەندی بە ڕیزی هەڵبژاردەكانیانەوە ناكانەوە”.

یانەی بایرن میونشن ئامادەكاری دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سالزبۆرگ لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە وا بڕیارە لە 25ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button