ئیسپانیا

پزیشکێکی پسپۆڕ ماوەی دوورکەوتنەوەی فاتی ئاشکرادەکات

یاریگا-ئانسو فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا شەوی رابردوو تووشی پێکانێکی سەخت هات و بەر لە راگەیاندنی فەرمی پزیشکێکی پسپۆڕ  باسی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دەکات.

پزیشک  ریپۆڵ لە کلینیکی ریپۆڵ و دی پرادۆ سپۆرت سەبارەت بە پێکانەکەی فاتی وتی “پێکانەکەی هەموومانی توشی سەرسوڕمانکرد چونکە پچڕانی ئەو بەشەی ئەژنۆی لەم تەمەنەدا ئاسایی نیە، پێویستە بە ووردی بدوورێتەوە بە ئاگادارییەکەی زۆر زۆرەوە بۆ پاراستنی کڵاوی ئەنۆی. پێم وایە ماوەی دوورکەوتنەوەی نێوان سێ  مانگ بۆ پێنج مانگ”‘.

پێکانەکەی فاتی بۆ بارسا زیانێکی گەورە دەبێت بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی یاریزانە ١٨ ساڵەکە تا ئێستا نیشانی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button