ئیسپانیا

وەڵامی ڕۆناڵد کومان بۆ قسەکانی خواکین

یاریگا- ڕۆناڵد کومان لەسەر هرشە توندەکەی خواکین سانچێز هاتە وەڵام و بابەتەکەی توندتر نەکردەوە.

پێشتر یاریزانه ئیسپانییە بە ئەزموونەکەی ڕیاڵ بیتیس لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆنی کادێناسێر وتی کە ئەگەر سەرۆکی بیتیس بێت ئەوا نەک وەک ڕاهێنەر بەڵکو وەک کارمەندی کەلوپەلەکانیش ڕۆناڵد کومان وەرناگرێت، ئەوە وەک گوزارشێکی توند بوو بۆ ئەو ئەزموونەی ساڵانێک لە ڤالانسیا پێکەوە گوزەراندیان.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەی سبەینێ نێوان بلاوگرانا و بیتیس، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە گوتی: “تێدەگەم ئەم بابەتە بۆ ئێوە [ڕاگەیاندنەکان] زۆر خۆشە. بەڵام من خۆمی تێوەناگلێنم. ئەگەر خواکین دەیەوێت قسەی زیاتر بکا ئەوە کێشەی خۆیەتی و من هۆشم لەسەر یارییەکەیە نەک شتی تاکەکەسی یاخود شتانێک که ساڵانێکی زوو ڕوویان داوه. لەگەڵ ئەوەش دەزانین خواکین قسەکەرێکی باشە.”

بۆ بیرهێنانەوە، دوای لەسەر کار لابردنی کومان لە ڕاهێنەرایەتی شەمشەمەکوێرەکان 2008 پاش تەنها چەند مانگێک، لە توانای یاریزانەکانی کەم کردەوە لە نێوانیاندا خواکین کە نرخی 30 ملیۆن یۆرۆیی بوو بەڵام کومان گوتبووی وا یاری دەکات وەک وایە بەهاکەی تەنها 30 یۆرۆ بووبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button