ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس باس لە دیارترین 5 لە گۆڵەکانی دەکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکای ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان توانی گۆڵی ژمارە 100 لە ژیانی پیشەگەری تۆمار بکات و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای وڵاتەکەشی باس لە دیارترین و کاریگەرترین پێنج لە گۆڵەکانی دەکات.

ـ گۆڵەکەی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ وەرزی 2013-2014 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە خولەکی 93.
ـ دوو گۆڵەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە پێش فیناڵی چامپیۆنزلیگ وەرزی 2013-2014.
ـ گۆڵەکەی فاینەڵی چامپیۆنزلیگ ساڵی 2016 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید
ـ گۆڵەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ساڵی 2017 کە لە خولەکی 90 تۆماری کرد.
ـ یەکەم گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ وەرزی 2005-2006 بەرامبەر ئۆڵەمپیاکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button