ئامارەکانی چامپیۆنزلیگ تا ئێستا لە بەرژەوەندی مێسی ن
یاریگا-لەگەڵ تێپەڕبوونی چوار گەڕ بەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکاندا کۆمەڵیک یاریزانی یانە جیاوازەکان لە ریزی پێشەوەی باشترینەکانی ئەو پاڵەوانێتییەن.
سەرەڕای رەخنەکان لەسەر دابەزینی ئاستی لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا بەڵام لیۆ لە چوار هاوپۆلدا یەکەمی سەر ئاستی خولەکەیە و ئامارەکان بەم جۆرەن
گۆڵکار : ئەلڤارۆ مۆراتا، دیێگۆ جۆتا، مارکوس راشفۆرد، ئێرلینگ هالاند – ٤ گۆڵ
ئەسیست :کێڤن دی بروین ٤ ئەسیست
زۆرترین پاس: رافایل گێرێرۆ ٢٧٩ پاس
پاسی دروست: ئەلێکس ڤیتسل ٢٦١ پاس
هەوڵ بۆ گۆڵ: لیۆنێل مێسی – ٩ هەل
لێدان (شووت): لیۆنێل مێسی – ١٧ لێدان
پاسی گرنگ: لیۆنێل مێسی – ١٣ پاس
بڕینی یاریزان: لیۆنێل مێسی – ١٨ بڕین
تۆپ لێسەندن: ئادریان رابیۆت – ١٤ لێسەندن
تۆپ پچڕاندن: نۆردی موکیێلی – ١٠ پچڕاندن
تۆپ گەڕاندنەوە (گۆڵپارێز) : ماتیڤ سیفانۆڤ – ١٧ گەڕاندنەوە
پاراستنی گۆڵ بە خاوێنی (گۆڵپارێز): ئیدواردۆ مێندی – ٣ یاری