ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

‎بەپەلە: یارییەکەی ئەم هەفتەی بارسێلۆنا ناکرێت

‎یاریگا: بریارە چوار شەممەی ئەم هەفتەیە بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی دینامۆکیەفی ئۆکراینی ببێتەوە، بەڵام بە هۆی تووشبونی کۆمەڵێک یاریزانی ئەو یانەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەوانەیە یارییەکە نەکرێت.

‎ماڵپەری فەرمی یانەی دینامۆکیەف کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە کە 11 یاریزانی یانەکەیان دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید19 دەرکەوتووە هەڵگری پەتاکەن، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە زیادبوونی رێژەی تووشبوان ئەوا یارییەکە دوابخرێت.

‎یوێفا پێشتر بڵاویکردووە ئەو کاتە یارییەک دوا دەخرێت، زیاتر لە 15 یاریزانی یانەیەک تووشی کۆرۆنا بن، بەڵام تاوەکو ئێستا یازدە یاریزانی یانە ئۆکراینیەکە هەڵگری پەتاکەنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button