ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دووایین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی کاسیاس

یاریگا
دوای بڵاوبونەوە هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵ، ماڵپەری فەرمی ئەم یانەیە هەواڵەکەی پشت راستکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە پۆرتوگاڵیەکە بڵاویکردەوە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە گۆڵپارێزی ئیسپانی هەستی بە ئازار لە دڵی کرد و دواتر پزیشکەکانی یانە بە پەلە داوای ئۆتۆمۆبێلی فریاکەوتنیان کرد و گواسترایەوە نەخۆشخانە.

دوای گەیاندندنی بۆ نەخۆشخانە دەرکەوت کاسیاس جەڵتە لێیداوە و خۆشبەختانە دوای وەرگرتنی چارەسەری، تەندروستی بەرەو باشبوون چوو.

Back to top button