ئینگڵته‌را

پێکانەکەی ڤان دایک چارەنووسی ناوبراوی گەیاندە هۆڵەکانی نەشتەرگەری

یاریگا- پێکانەکەی فیرجل ڤان دایک بەرامبەر ئیڤەرتۆن تووشی هات، چارەنووسی بەرگریکارەکەی لیڤەرپوڵی گەیاندە هۆڵەکانی نەشتەرگەری.

ئەمڕۆ پێگەکانی لیڤەرپووڵ بڵاویان کردەوە کە نەشتەرگەری لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا بۆ دڵی بەرگری یانەکە بە سەرکەوتووی هاتۆتە ئەنجام دان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

بەم جارەشەوە، ڕێدز هیچ ماوەیەکی بۆ گەڕانەوەی دەستنیشان نەکردووە، جگە لەوەی تەنها باس لەوە دەکات ڤان دایک ڕۆژەکانی چارەسەر وەرگرتن بە ڕێ دەکات بە هاوکاری پزیشکانی یانەکە.

17ی ئەم مانگە لە دێربی مێرسیساید که 2-2 کۆتایی هات، بەهۆی لێدانێکی توندی جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئیڤەرتۆنەوە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە تووشی پێکانێکی سەخت هات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button