ئیسپانیا

ڤیدیۆ: بنزیمە داوا لە مێندی دەکات چیتر پاس نەدات بە ڤینیسیۆس!

یاریگا- ڤیدیۆیەکی کەریم بنزیمه و فتوگۆی لەگەڵ فێرلان مێندی میدیا و سۆشیاڵ میدیای تەنیوە کە تێیدا هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید داوا لە هاونیشتیمانییە بەرگریکارەکەی دەکات چیتر پاس نەدات بە ڤینیسیۆس جونیۆر.

ڤیدیۆکە هی تایمی نێوان گێمەکانی یارییەکەی بروسیا موشنگلادباخ کە هێشتا مێرەنگی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پاش بوون و بنزیمە ڕاڕەوی یاریزانانی بە هەل زانیوە تا قسەکانی خۆی بە مێندی بگەیەنێت.

وەک سەرچاوە ئیسپانییەکان و لە نێویشیاندا بەرنامەی [ئێل چرینگیتۆ] بەناوبانگ لێکیان ڕوونیان کردۆتەوە، گۆڵکارەکە بە مێندی دەڵێت: “چیتر پاس بە ڤینیسیۆس مەدە، چونکە لە دژی خۆمان یاری دەکات.”

– ڤیدیۆکە:

ڕیاڵ بە پەلەقاژێ توانی بە یەکسانبوونی 2-2 لە یارییەکە بێتە دەڕەوە کاتێک تا خولەکی 87 بە دوو گۆڵ پاشکەوتبوون بەرامبەر خانەخۆێ ئەڵمانییەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button