ئینگلتەرا

ئێڤرا: یونایتد پێویستی بە ڤان دی بیک نەبوو

یاریگا-دوو ئەستێرەی پێشووی مان یونایتد تێناگەن بۆچی یانەکەیان ڤان دی بیکی گواستەوە لە کاتێکدا پێویستی بەو یاریزانە نەبوو.

ئێڤرا بۆ سکای سپۆرت وتی “هیچ شتێکم نیە دژی ئەو کوڕە بەڵام تێناگەم بۆ کڕییان، هەموو یارییەکان وەک هاندەر تەنیا بینەرە. راستییەکە ئەوەیە پێویستمان پێی نیە”.

نیڤڵیش لەلایەن خۆیەوە وتی “بووەتە نهێنی لام بۆچی یاریزانێک بە ٤٠ ملیۆن پاوەند دەکڕیت و یاری پێ ناکەیت، بەو پارەیە دەکرا لە پێگەیەکی دیکە یاریزان بکڕدرایە کە پێویستمان پێی بوو”.

ڤان دی بیک وەکو یەکێک لە گەورە گواستنەوەکانی هاوینە سەیردەکرا بەڵام هەتا ئێستا هیچ یارییەک لە پێکهاتەی سەرەکی مانچێستەر نەبووە و بە دەگمەن وەکو یەدەگیش سوودی لێبینراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button