ئیسپانیا

شۆكبوونێكی دیكە بۆ زەیدان… یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی گرتنی لێكراوە

یاریگا: ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا شۆکێکی بەهێزیان بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا ،کرد کە یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەكە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕووبەڕووی مەترسی زیندانیکردن دەبێتەوە.

ڕاپۆرته ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا دووپاتیان کردەوە ،کەوا لۆکا یۆڤیچ هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید له مەترسی ئه وەدایه بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بکرێت.

هەڕەشەكەی یۆڤیچ بۆ بەندینخانە، لە كاتێكدا دێت كەوا یاساكانی كەرەنتینەی شكاند لە كاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

داواكاری گشتی سڕبیا، داوای كرد كە هێرشبەرەكەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بكرێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە پرۆتۆكۆڵە تەندروستیەكان، ئامادە نەبوو بچێتە كەرەنتینە لە دوای گەشتنی لە سڕبیاوە بۆ ئیسپانیا ، دوای تەواوبوونی یاریە نێودەوڵەتیەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button