ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

ریال مەدریدی ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە

یاریگا
فێدریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ئۆروگوایی یانەی ریال مەدرید بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەڵام ئەو یانەیە توانای ئۆفەرەکەی نیە.

ماڵپەری دێڤینسیا سێنترالی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان، پۆڵ پۆگبا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەکەیان پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن، بەڵام زیدان بەم گۆڕینەوەیە رازی نیە و پێدەچێت ئەو راهێنەرە بیەوێت هەردوو یاریزان لە پێکهاتەکەی یاریی بکەن.

پۆگبا چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدرید، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە بووەتە رێگر لە بەردەم ئەو یانەیە.

Back to top button