ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تەنها بە یەک مەرج دەستبەرداری سلیسێن دەبێت

یاریگا
یاسپەر سلیسێن، گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکەی بارسێلۆنا دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی مەرجیان هەیە بۆ دەستەرداربوونی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای دەکات، گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە نایەوێت وەرزی داهاتووش لەسەر کورسی یەدەک بێت و بەم هۆیەوە داوای جێهێشتنی یانەکەی دەکات، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی ئامادە نین بە کەمتر لە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.

سلیسێنێ 30 ساڵ تاوەکو ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستیشی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

Back to top button