ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا هۆشداری دەداتە بارسێلۆنا و ئینتەر میلان

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گەشبینە بەوەی یانەکەی لە یارییەکانی داهاتوو دەتوانن لە سەرجەم یارییەکان بردنەوە بەدەست بێنن.

گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان بە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی گوتووە ” سەرەتا دەمەوێت سوپاسی هاندەرانی یانەکەم بکەم کە منیان وەکو باشترین یاریزانە مانگی رابردوو دیاریی کردووە. ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەکانمان بە دڵمان بووە و دڵنیاشم یارییەکانی داهاتووش بەم شێوەیە دەبین و دەتوانین بردنەوە بەرامبەر هەموو رکابەرەکانمان بەدەست بێنین، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکرێت بۆ ئەم ئامانجەمان پێویستیمان بە هەوڵ و ماندوو بونێکی زیاتریش دەبێت ”.

ریال مەدرید سبەی شەممە لە لالیگا میوانداری کادێز دەکات، پاشان سێ شەممە لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی شاختار دەبێتەوە و هەفتەی داهاتووش یاریی کلاسیکۆیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەبێت و پاشان دووبارە لە چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ئینتەر میلان دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button