ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

یۆڤێنتۆس سەرکێشیەکی شێتانە دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی بیری لەوە کردووەتەوە وەرزی داهاتوو لە پێناو گواستنەوەی کلیان مباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەکەیان بن.

ماڵپەری وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کارگێری خانمە پیرەکە چاویان لە تواناکانی هێرشبەرە فەڕەنسیەکەی شازادەکانە، بۆیە ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەیان پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن، بە پێچەوانەشەوە ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی هێرشبەرەکەی کەڵەشێرەکان، بڕی 360 ملیۆن یۆرۆی بۆ خەرج بکەن.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە پاریس سانجێرمان دەیەوێت هاوینی داهاتوو هەولێک بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ بدات، بەڵام زۆری موچەی ئەو یاریزانە ئەو یانەیەی دوو دڵ کردووە.

Back to top button