ئیسپانیاگرنگترین

بریکاری کارەکانی بەیڵ وەڵامی زێدان دەداتەوە

بریکاری کارەکانی گاریز بەیڵ دووپاتی دەکاتەوە کە بەیڵ ١٠٠٪ وابەستەیە بە مەدریدەوە.

ئاستی بەیڵ وەکو پێویست نییە و لە دواین لێدوانیدا، زینەدین زێدانی راهێنەر گووتی کە ئەو دڵنیانیە لەوەی بەیڵ تەرکیزی لای یارییەکان بێت

لە وەڵامی ئەمەش بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە وێڵزیە بە بی بی سی گووت

“بەیڵ ١٠٠٪ وابەستەیە بە ریاڵ مەدریدەوە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە”

بەیڵ لە ٢٩ یاریدا لەم وەرزە بەشداری کردووە و لە ٢١ یاریدا لە سەرەتاوە یاری کردووە، بەڵام تەنها هەشت گۆڵی بۆ مەدرید تۆمار کردووە.

لە دواین یاری مەدریدا، بەیڵ نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و یانەکەشی بۆ گۆڵێکی بێ بەرامبەر شکستی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button