ئیسپانیا

زیدان بە راشکاوانە ناڕەزایی خۆی لە ئاستی بەیڵ دەردەبڕێت

یاریگا-زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار بە راشکاوانە ناڕەزایەتی خۆی لە ئاستی گاریس بەیڵ دەردەبڕێت.

شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید تووشی شکستێکی نوێهات بەرامبەر رایۆڤاییکانۆی خاوەن پلەی ١٩هەم، لەو یارییەی جارێکی تر بەیڵ بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت.

لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەدا پرسیاری ئەوە لە زیدان کرا کە ئایا بەیڵ هێشتا سەرنجی لەسەر یاریکردنە لە مەدرید یاخود نا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “منیش نازانم بەیڵ سەرنجی لێرە ماوە یان نا، دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆی بکەن”.

شکستەکە دەیەم دۆڕانی مەدرید بوو لەم وەرزەدا تەنها لە لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button