ئاسیائه‌مریکامۆندیال

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ئارجێنتینا بڵاوکرایەوە

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ تانگۆ لیستی ناوی ئەو ٢٨ یاریزانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانەوە بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بانگهێشت کراون و لیۆنێل میسی گۆڵکا دووبارە دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات، لەلایەکی دیکەوە سێرخیۆ ئەگوێرۆ بە هۆی پێکان دوور خراوەتەوە.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا 9ی ئەم مانگە لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر دەبێتەوە و دواتریش ١٣ی مانگ رووبەڕووی هەڵبژاردەی بولیڤیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button