ئه‌وروپائیسپانیا

دێمبێڵێ زۆر دڵگرانە بە چوونی سێمیدۆ

یاریگا
ئۆسمان دێمبێڵی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دڵگرانە بە چوونی نێڵسۆن سێمیدۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی یانەکەیان.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، یاریزانە فەڕەنسیەکە گلەیی لە کارگێری یانەکەی کردووە کە بۆچی دەستبەرداری بەرگریکارە پۆرتوگاڵیەکە بوینە، چونکە هەردووکیان هەمیشە پێکەوە یاریی پلەیستێشنیان کردووە و ئێستا ئەو بە تەنیا ماوەتەوە و یانەکەش هۆشداری داوەتە ئەو یاریزانە تەنها بیر لە یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.

ئۆسمان وەرزەکانی رابردوو لەلایەن میدیاکانەوە بە یەکێک لە یاریزانە نارێکەکان ناسێندراوە، بە هۆی ئەوەی یان لە کاتی چوون بۆ راهێنان درەنگ دەکەوێت، یاخود تاوەکو نیوەی شەو خەریکی یاریی ڤیدیۆییە.

Back to top button