ئه‌مریکائه‌وروپا

ئالڤێس دەگەڕێتەوە ئەوروپا

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ساوپاولۆی وڵاتەکەی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەوروپا.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی ساوپاولۆ ماوەیەک بە ئەنقەست خۆی تووشی پێکان کرد و دواتر دەرکەوت کە پێکانەکەی راست نەبوو، پاشان لە کاتی کەرەنتینە بەشداری میواندارییەکی نایاسایی کرد و هەموو ئەمانە وایکردووە هاندەرانی یانەکەی داوای رۆیشتنی بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە ئالڤێس تاوەکو ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و دەیەوێت گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button