ئیتاڵیاخوله‌کانی دیکە

سپۆرتینگ ناوی ئەکادیمیایەکەی گۆڕی بۆ “کریستیانۆ رۆناڵدۆ”

یاریگا-یانەی سپۆرتینگ پۆرتوگال رایگەیاند ناوی ئەکادیمیاکەیان گۆڕیووە بۆ ناوی بەناوبانگترین دەرچووییان.

سپۆرتینگ لە ساڵی ٢٠٠٢دا گەوهەرێکی گەورەی پێشکەشی جیهانی تۆپی پێ کرد کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆی بە یاریگاکانی ئەورووپا ناساند، ناوبانگی کریستیانۆ لە ماوەیەکی کەمدا لە یانەکەی گەورەتربوو و بە  تێپەڕبوونی کات یانەکەشی قازانجی لە ناوودەنگی کوڕە ئاڵتوونییەکەیان کرد.

بەو هۆیەوە ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە لەمە بەدوا ئەکادیمیای پێگەیاندنی یاریزانەکانیان ناو دەنێن ئەکادیمیای کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

کریس شەوی رابردوو هەژماری گۆڵکردنی خۆی لە وەرزی نوێدا کردەوە لەو یارییەی یوڤێنتۆس ٣-٠ شکستی بە سامپەدۆریا هێنا. هەر لەم ماوەیەدا توانی گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بگەیەنێتە ١٠١ گۆڵ و نزیک ببێتەوە لە ژمارە پێوانەییەکەی عەلی دایی وەکو باشترین گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button