ئیسپانیا

پۆچێتینۆ خەون بە ریاڵ مەدرید دەبینێت نەک بارسێلۆنا

راهێنەرە کاتالۆنییەکە رەتیدەکاتەوە بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش کردبێت، ئەو چاوی لە مەدریدە

راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهام پێی وایە، تا ئەو کاتەی سەرۆکی ئێستای یانەی بارسێلۆنا لە پۆستەکەیدا بێت، پێشبینی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە کاتالۆنییەکە ناکات.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بە رۆژنامەی مارکاـی راگەیاندووە، لە کاتی راهێنەرایەتی کردنی تۆتێنهام، بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نە کردبوو، راهێنەری پێشووی ئیسپانیۆل جەختیکردەوە، خەونی ئەو راهێنەرایەتی کردنی یانەی ریاڵ مەدریدە نەک بارسێلۆنا.

پۆچێتینۆ روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش نەکردووە و دەڵێت “پێم وانییە تا جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی ئەو یانەیە بێت، من ببمە راهێنەری ئەو تیپە”.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا پۆچێتینۆ روونیکردەوە، خەون بە راهێنەرایەتی کردنی ریاڵ مەدرید دەبینێت، ئەو دەڵێت “ریاڵ مەدرید یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان و منیش هاوشێوەی هەموو کەسێک، خەون بە راهێنەرایەتی کردنی دەبینم”.

لە ماوەی رابردوودا ناوی پۆچێتینۆ بە چەندین یانەوە بەسترایەوە، لەوانە پاریس سانجێرمان، یوڤێنتوس و ئینەرمیلان، بەڵام پۆچێتینۆ هەمووی رەتکردەوە و ئاشکرایکرد، تەنیا یانەکانی بێنفیکا و مۆناکۆ پەیوەندییان پێوە کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button