ئه‌وروپائیسپانیا

چەند واژۆیەکی کەم ماون بۆ دوورخستنەوەی بارتیمیۆ

یاریگا
ماوەیەکە کەمپەینەک بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بە مەبەستی دوور خستنەوەی مایا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی بەرچاوی هاندەرانی ئەو یانەیە بەشداری کەمپەینەکەیان کردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، کەمپەینەکە بە سەرپەرشتی سێ پاڵێوراوی سەرۆکایەتی داهاتووی بارسا واتە جۆردی فارێ، ڤیکتۆر فۆنت و لویس فێرناندێز ماوەیەکە ئەو کەمپەینەیان دەست پێکردووە و تاوەکو ئێستا 12700 واژۆیان کۆکردووەتەوە و پێویستیان بە 3820 واژۆی دیکە هەیە بۆ دوورخستنەوی پێشوەختەی سەرۆکی ئەو یانەیە.

کەمپەینەکە تاوەکو 17ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە بە هۆی ئەوەی کە هاندەرێکی زۆر بە پەڕۆشەوە بەشداری دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت لەم ماوە کورتەدا ئەو رێژە واژۆیەش کۆ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button