ئه‌وروپاگرنگترین

کەی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانی ئەوڕوپا ڕادەکێشرێت؟

یاریگا – یانە زەبەلاحەکانی ئەوڕوپا بەمزووانە بەیەک دەگەنەوە لەگەڵ گەڕانەوەی یاریەکانی چامپیۆنزلیگ. وەرزی ڕابردوو یانەی بایەرن میونشن توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە دوای سەرکەوتنیان بەسەر پاریس سان جێرمان، ئەم وەرزەش خولەکە بێبەش نابێت لە ڕکابەریەکانی نێوان یانەکانی وەک ڕیال مەدرید، بارسێلۆنا، لیڤەرپوول، یوڤێنتوس، مانچستەر ستی و پاریس سان جێرمان.

لە ئێستاشدا یوێفا ئامادەکاریەکانی تەواو دەکات بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کەوا لە ١ی مانگی ١٠، پێنچشەممە، کاتژمێر ٧ی ئێوارە لە ئەسینای پایتەیختی یۆنان ئەنجام دەدرێت. کە جیاواز لە ساڵانی تر، لە نیۆنی سویسڕا ئەنجام نادرێت وەک ڕێکارێکی تەندروستی.

کۆمەڵەی یەکەمکۆمەڵەی دووەمکۆمەڵەی سێیەمکۆمەڵەی چوارەم
بایەرن میونشن (پاڵەوان)بارسێلۆنالایپتزیگئیستەمبوڵ باشاکشەهیر
سێڤییائەتلەتیکۆ مەدریدئینتەر میلانڕێن
ڕیال مەدریدمانچستەر ستیلازیۆبە پاڵاوتن دیاردەکرێت
لیڤەرپوولمانچستەر یونایتدئەتەلانتابە پاڵاوتن دیاردەکرێت
یوڤێنتوسشاختارلۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ**بە پاڵاوتن دیاردەکرێت
پاریس سان جێرمانبۆروسیا دۆرتمۆندمارسیلیا**بە پاڵاوتن دیاردەکرێت
زێنیتچێڵسیکلەب بروج*بە پاڵاوتن دیاردەکرێت
پۆڕتۆئەیاکس*بۆروسیا مونشنگلادباخ**بە پاڵاوتن دیاردەکرێت

تێبینی:
*دەکرێت دواتر بچێتە کۆمەڵەئ 3.
**دەکرێت دواتر نچێتە کۆمەڵەی 3 یاخود 4.

لە ئیستادا شەش یانەی دیکە دەتوانن بلیتی سەرکەوتن مسۆگەر بکەن و دیارترین ئەو یانانەی ڕکابەری بۆ ئەم بلیتانە دەکەن بریتین لە بەنفیکا، داینامۆکیڤ، ڕێد ستار بەلگراد و ڕێد بوڵ سالبزبورگ.

ئەوەی ماوە بگوترێ بەرواری یەکەم یاریەکانی خولەکەیە کەوا لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە، 20و 21ی مانگی 10 ئەنجام دەدرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button