ئیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌راگرنگترین

فۆربیس: چیتر رۆناڵدۆ پڕ داهاتترین یاریزانی تۆپی پێ نیە

گۆڤاری فۆربیسی بەناوبانگ لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرایکرد  لیۆنێل مێسی پڕ داهاتترین یاریزانی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ـە..

ساڵانێکە رۆناڵدۆ لە پلەی یەکەمدایە بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکەی لە بواری ریکلام و بازرگانیدا بەڵام لە ٢٠٢٠ مێسی توانیوییەتی  ١٢٦ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و بەرامبەر بە ١١٧ ملیۆن بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ. ئەمە لە کاتێکدا لیۆ  نزیک بوو لەوەی بە پڕە پارەیەکی خەیاڵی رووبکاتە مان سیتی و داهاتەکانی زۆر زیاتر دەبوون.

لەدوای ئەوانیش ناوی نێیمار داسیلڤا دەبینرێت بە  ٩٦ ملیۆن دۆلار. هەرچەندە  هێشتا دوورە لە سێ یەکەمەکە بەڵام کیلیان ئێمباپێ بازێکی گەورەی داوە بەسەر ئەستێرەکانی دیکە دا و خۆی گەیاندووەتە پلەی چوارەم بە  ٤٨ ملیۆن دۆلار.

گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ، پێشبینی دەکرێت لە وەرزی نوێ دا ١٠ یاریزانە پڕ داهاتترینەکە بەیەکەوە بتوانن ٥٧٠ ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە سەرەڕای کەمکردنەوەی موچە و داهاتەکانیان بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکان دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

ریزبەندی ١٠ پڕ داهاتترین یاریزانی وەرزی رابردوو

  1.  لیۆنێل مێسی
  2. کریستیانۆ رۆناڵدۆ
  3. نێیمار داسیلڤا
  4. کایلیان ئێمباپێ
  5. محەمەد سەڵاح
  6. پاوڵ پۆگبا
  7. ئەنتوان گریزمان
  8. گاریس بەیڵ
  9. رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی
  10. دەیڤد دی خیا

بابەتی زیاتر

Back to top button