ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوای 13 ساڵ ئەزموون لە ئەورووپا، گۆنزالۆ هیگواین کیشوەرەکە جێ دەهێڵێت

یاریگا-گۆزالۆ هیگواین نزیکە لە پەیوەندی کردنی بە یانەیەکی ئەمریکییەوە و لە ئێستادا گفتوگۆکانیان لە قۆناغی پێشکەوتوودایە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکانی هەواڵ، لە نێویشیاندا asی ئیسپانی، یانەی ئینتەر میامی کە دیڤد بێکهام خاوەنداری بەشێک لە پشکەکانی دەکات، لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە.

هیگواین تەمەن 32 ساڵ کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس ساڵێکیتر کۆتایی دێت، لە لایەن یانەکەیەوە پێی ڕاگەیەندراوە لە پلانەکانیاندا نییە و دەتوانێت بە گواستنەوەی سەربەست ڕوو بکاتە یانەیەکیتر.

ناوبراو ساڵی 2007 لە ڕیڤەرپلەیتی وڵاتەکەیەوە هاتە ڕیاڵ مەدرید و وای شەش ساڵ بە درێس مێرەنگیەوە پاشان درێسی چەند یانەیەکی گەورەی وەک ناپۆلی، یوڤێنتوس، میلان و چێڵسی پۆشی.

بە پەیوەندی کردنی بە یانە ئەمریکییەکەوە، دیسان یەک دەگرنەوە لەگەڵ بیلیس ماتوێدی هاوتیمی پێشووی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا یوڤی بە جێ هێشت.

هەر بە گوێرەی asی ئیسپانی، لە ئێستادا یانەی گالاکسی و، دی سی یونایتیش هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە بە ئەزموونەکە، کە لە ژیانی پیشگەرس خۆیدا توانیویەتی زیاتر لە 300 گۆڵ تۆمار بکات.

Back to top button