ئه‌وروپائیتاڵیا

لێدانێکی دیکەی کوشندە بەر بارسێلۆنا دەکەوێت

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلان ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام بریاری چوونی میسی لەم یانەیە ئەو یاریزانەشی لە بریارەکەی پاشگەز کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆدلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە بریار بوو ئەم هاوینە گۆڵکارەکەی نێرازۆری بگوازرێتەوە یانە کەتەلۆنیەکە و چەندینجاریش ئەو یاریزانە داوای لە یانەکەی کردووە دەستبەرداری بن، بەڵام بە هۆی کێشەکانی ئەم دواییەی بارسا و بریاری چوونی لیۆنێل میسی لەم یانەیە، وایکردووە هاونیشتیمانیەکەشی بریاری مانەوە لە یانەکەی بدات و نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بارسێلۆنا بە درێژایی ئەم هاوینە سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەکەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بووە، بۆیەش تاوەکو ئێستا ئەویاریزانانەی کە ئامانجیان بوون نەیانتوانیوە هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button