ئیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا ڕاهێنەری جەستەیی بۆ یانەکە دەستنیشان کرد

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی ئالبێرت ڕۆکای وەک ڕاهێنەری نوێی جەستەیی بۆ یانەکە دەستنیشان کرد.

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانە کەتەلۆنییەکە ئالبێرت ڕۆکای ئیسپانیی بۆ ئەو ئەرکە دەستنیشان کرد و بەوەش بوو بە سێیەمین ئەندامی ستافەکەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری تازە دەستبەکار بوو لە دوای هەریەکە لە هێنریک لارسن و ئارفرێد شرێودێر.

ڕۆکا، پێشتر یاریزانی یانەکە بووە و، لە ماوەی ساڵانی 2003-2008 لە هەمان ئەرک، ڕاهێنەری توانای جەستەیی، سەروەختی ڕاهێنەرایەتی فرانک ڕیکارد، خزمەتی بە بلاوگرانا کردووە.

ناوبراو لە مانگی یەکی ئەم ساڵ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی حەیدەر ئابادی هیندی وەرگرت. ئەمڕۆ ئەو یانەیە هیوای باشترینی بۆ ڕۆکا خواست لە ئەرکە نوێیەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button