ئیسپانیا

لیگانێس: لە چاوتروکاندنێکدا کێشەکەی مێسیمان چارەسەر کرد!

یاریگا- کاردانەوەکان درێژەیان هەیە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو جیهان بە نامەکەی لیۆنێل مێسی سەرقاڵ بوو کە لە ڕێگەی فاکسەوە داوای ڕێگەدان بە ڕۆشتنی لە کارگێڕی بارسا کردبوو.

یانەی لیگانیس، لە پێگەی فەرمی تویتەرەکەیانەوە، بە تویتێکی گاڵتەئامێز گوزارشی لە دۆخەکە کردووە، هاوپێچ لەگەڵ وێنەیەکی ئایکۆنی کە هی دوای گەڕانەوەی یارییەکانی خولی ئیسپانیە و ئونای بوستێنزای کاپتن بە شێوەی “تۆپی پێی ئەمریکی” هەوڵی ڕاگرتنی مێسی دەدات، نووسیویانە: “بانگی بوستێنزامان کرد و له چاوتروکاندنێکدا کێشەکەمان چارەسەر کرد، بەڵێ!

پارێزەرانی مێسی و لایەنی بارسا لە ئێستادا مشتومڕی یاسایی کەوتۆتە نێو بابەتەکەیانە و هەوادرانی تۆپی پێ لە چاوەڕوانی دوایین پەرەسەندنەکانن بە مانەوەی کاپتنەکە لەگەڵ بارسای ماڵی یەکەمی، یاخود کۆتایی هاتن بە چیۆکە خەیاڵییەکەی نێوانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button