ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: چامبەرلەین بەشداری یەکەم یاریی یانەکەی ناکات

یاریگا
ئالێکس چامبەرلەین، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی لیڤەرپوولی ئەم وڵاتە بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ناتوانێت بەشداری یەکەم یاریی یانەکەی لە وەرزی نوێدا بکات.
هەژمارەی فەرمی یانە بەریتانیەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە ناوەڕاستکاری یانەکەیان بە هۆی پێکانەی بەم دواییە لە ئامادەکارییەکان تووشی بووە، ناتوانێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ لە جامی قەلغانی خێرخوازی کە بریارە 29ـی ئەم مانگە بکرێت بەشداری بکات و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەیان و لەوێ لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی یانەکەی راهێنانەکانی دەکات.

وەرزی نوێی پرێمەرلیگ 12ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکات و بۆ ئەمە مەبەستەش لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو ماوەیەکە لە نەمسا ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات.

Back to top button