ئیسپانیا

سوارێز و ڤیداڵ لەلایەن ئەیاکس و پاریس سان جێرمانەوە داواکراون

هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان و ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە ئەگەری ڕۆیشتنیان هەیە

یاریگا – لەگەڵ بوژاندنەوەی یانەکە، دوو یاریزانی دیکەی بارسێلۆنا ئەگەری ڕۆیشتنیان زیادی کردووە و گرێبەستیشیان پێشکەش کراوە، ئەم دوو یاریزانەش لویس سوارێز و ئارتورۆ ڤیدالین.

لویس سوارێز لەلایەن یانەکەی پێشووی ئەیاکس ئەمستەردامەوە داواکراوە بەپێی ڕۆژنامەی تێلێدۆچی ئوڕوگوای، کە دەگوترێ یانە هۆڵەندیەکە پێداگرە لەسەر گەڕاندنەوەی هێرشبەری ناوبراو کە لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2011 لە ڕیزی یانە هۆڵەندیەکەدا یاری کردووە. لە بەرامبەردا ئارتورۆ ڤیداڵ لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە داواکراوە بەپێی ڕۆژنامەی لا کوارتای چیلی.

هەرچەندە هەردوو یاریزان خواستیان لەسەر جێهێشتنی یانەکەیان نییە، لەوە دەچێت ئیدارەی بارسێلۆنا بەدوای ئەوە بێت پێکهاتەیەکی وا پێکبێنێت کە هەل بداتە یاریزانە لاوەکان، بەوپێیەی ئێستا ئاستی تەمەنی یاریزانانی یانەکە خۆی لە 30 ساڵ دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button