چامپیۆنزلیگ

گۆرێتزكا: چێژ لە دڵتەنگ بوونی میسی وەردەگرم

یاریگا: لیۆن گۆرێتزكا، یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە بارسێلۆنا.

بایرن میونشن بەئەنجامێكی گەورە و بە هەشت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بارسێلۆنای كردە دەرەوەی چامپیۆنسلیگ.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دڵتەنگ بوونی میسی ئازاری دەدات گۆرێتزكا ووتی: نەخێر ئازارم نادات بەڵكو چێژی لێ وەردەگرم.

بایرن لە چاوەڕوانی براوەی نێوان مانچستەر سیتی و لیۆندایە لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

بابەتی زیاتر

Back to top button