ئه‌مریکائه‌وروپا

فالکاو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت

یاریگا
رادامیل فالکاو، هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی گالاتاسارای تورکی رازی بووە موچەکەی کەم بکاتەوە و بەم شێوەیەش وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

مستەفا چەنگیز سەرۆکی یانە تورکیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی سپۆرتی وڵاتەکەی پشت راستی کردەوە گۆڵکاری کۆلۆمبی یانەکەیان رازی بووە موچەکەی کەم بکاتەوە و بەم شێوەیەش وەرزی داهاتووش لە ریزەکانی یانەکەیان بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە بریاربوو پەیوندی بکات بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کە دەیڤد بێکهام خاوەنداریەتی دەکات.

فالکاوی ٣٤ ساڵان مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانەی گالاتاسارای کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٢٢ یاریی کردووە، بەرهەمەکەشی ١١ گۆڵ یەک ئاسیست بووە.

Back to top button