ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی لەندەنی کەوتۆتە پێش ڕکابەرەکانی لە پەلکێشکردنی کۆتینهۆ

یاریگا- زانیارییەکان باس لەوە دەکەن فیلیپ کۆتینهۆی بەڕازیلی لە ڕێگەی یانەیەکی ئینگلیزیەوە دەگەڕێتەوە خولی ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی هەواڵێکی دەیلی مەیڵی بەریتانی، یانەی تۆتنهام پێشی یانا ڕکابەرەکانی داوەەتەوە لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆ و ڕەنگە لە گواستنەوەنکانی هاوینەدا گرێبەستەکە بە سەرکەوتووی یەکلایی بکاتەوە.

کۆتینهۆ ساڵی 2018 بە بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە بارسێلۆنا و نەیتوانی لەم یانەیەپێگەی سەرەکیی بوون مسۆگەر بکات. ساڵێکە بە خواستن لە یانەی بایەرن میونخ یاری دەکات و کۆتایی ئەم مانگە وادەی خواستنەکەی تەواو دەبێت.

Back to top button