ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سانچۆ لەنێو خواستەکانی زیداندایە

یاریگانێت- ڕیاڵ مەدرید بە گەڕانەوەی زینەدین زیدان بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایتی، پلانەکانی لە بۆ تۆکمەکردنی ڕیزەکانی وەگەڕخستووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیی، زیدان نیازی هەیە لە واژۆکردنی بۆند لەگەڵ جۆدان سانچۆی لاوی ئینگلیزیی کە ئێستا لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندە.

هەر بە گوێرەی ئاماژەکانی ڕۆژنامەکە، نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە گەشتۆتە 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یانەکەی نایەوێت بە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت.

پێشتریش سەروەختی یاریکردنی لە مانچستەر سیتی، لاوە ئینگلیزییەکە نزیک بووە لە پێوەندیکردنی بە ڕیاڵەوە، بەڵام لە پێناو خولەکی زیاتری یاریکردن، دۆرتمۆندی هەڵبژارد.

سانچۆ ئەم وەرزە ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەدا پێشکەش کردووە و لە ڕکابەری توندان بۆ بردنەوەی نازناوی بۆندسلیگا. پێشتریش ئامانجی هەردوو مانچستەرەکەی ئینگلیز بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button