یاریگا

جەنگیز ریزەکانی رۆما جێدێڵێت

یاریگا
جەنگیز ئۆندەر، هێرشبەرە تورکەکەی یانەی رۆمای ئیتاڵیا دەیەوێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ناپۆلیەوە بکات.

سەرۆکی یانەی باشاکشەهیری تورکی قسەی بۆ رۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆ کردووە و نهێنی لەسەر یاریزانی پێشووی یانەکەیان ئاشکرا کردووە و دبێژیت ” جەنگیز لەگەڵ رۆما دڵخۆش نیە و بۆیە لەگەڵ کارگێری یانەی ناپۆلی دەستی بە گفتوگۆ کردن کردووە و ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەکەی باشووری ئیتاڵیاوە بکات ”.

جەنگیز لە هاوینی ساڵی 2017 بەرامبەر 17 ملیۆن یۆرۆ لە باشاکشەهیر گواسترایەوە ریزەکانی یانەی رۆما و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 22 یاریی کردووە و تەنها سێ گۆڵی کردووە.

Back to top button