ئیسپانیاگرنگترین

ئەرکی یەکەمی راهێنەری نوێ؛ گەڕانەوەی بەها و شکۆ بۆ ریال مەدرید

تەنیا 9 یاریزان بێبەرین! پاشاگەردانیی ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید گەیشتە لووتکە

Yariga App

یاریگا –

ئەو هەفتەیەی تێپەڕی، هەرگیز لە یادی هاندەرانی ریال مەدرید و تەنانەت رکابەرەکانیشیاندا ناچێتەوە، رووداوەکان تەنیا لە سزای دارایی نیو ملیۆن یۆرۆیی بۆ ڤالدێردی و چوامێنی نەوەستان، بەڵکەو کار گەیشتووەتە سەر شکۆی یانەکە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی ریال مەدرید بڕیاریداوە نەخشەڕێگەی وەرزی 2026-2027 تەنیا لەسەر بنەمای وەرزشی نەبێت، بەڵکوو لەسەر بنەمای ئەخلاقی و پرۆتۆکۆڵی بێت.

پاشاگەردانی و پێویستی بە دەستی پۆڵایین
 ئامانجی سەرەکی ئێستا گەڕانەوەی سەقامگیری و رێزە بۆ تیمێک کە لەم وەرزەدا بەبێ سەرکردە و ئامانج دەردەکەوێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، جۆزێ مۆرینیۆ لە هەموو کاتێک نزیکترە بۆ گەڕانەوە. پێرێز پێی وایە تەنیا مۆرینیۆ دەتوانێت بە کەسایەتییە توندەکەی، ئەو پاشاگەردانییە کۆتایی پێ بهێنێت کە ژووری جلگۆڕینی یانەکەی گرتووەتەوە.

تەنیا 9 یاریزان لە دەرەوەی کێشەکانن
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە لە تەواوی پێکهاتەی ئێستای مەدرید، تەنیا 9 یاریزان توانیویانە خۆیان لە کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ راهێنەر یان هاوڕێکانیان بەدوور بگرن، ئەمەش ئامارێکی زۆر ترسناکە.

پاراستنی ڤاڵدێبێباس؛ ئەرکی ژیان و مردن
ئەرکی یەکەمی راهێنەری داهاتوو، رۆژنامەکە کە وەکوو ئەرکی ژیان و مردن وەسفی دەکات، بریتییە لە پاراستنی بارەگای مەشقەکانی یانەکە، ڤاڵدێبێباس. کارگێڕیی مەدرید دەیەوێت ئەو کونانە بگرێت کە لە پێنج مانگی رابردوودا بوونەتە سەرچاوەی دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکان بۆ شەقام و میدیاکان. کڕینی یاریزانی نوێ لە پلەی دووەمدایە؛ چونکە یەکەمین هەنگاو پاککردنەوەی ناوبانگی یانەکەیە لەو ململانێ ناوخۆیی و شەڕەی کە زیانی گەورەیان بە لۆگۆی ریال مەدرید گەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button