یاریگا

زیدان بە ژمارەیەکی نوێوە ناوی چووە مێژووی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵەوە

یاریگا-لە یاریی ڕابردوویان بەرامبەر خیتافی، زینەدین زیدان ژمارەیەکی نوێی بە ناوی خۆی نووسیەوە و ناوی چووە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەی زۆرترین یاری سەرپەرشتی یانەکەیان کردووە لە خولی ئیسپانی.

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە ئێستادا خاوەنی یاریی ژمارە 140ـە لە مێژووی یارییەکانی لالیگا وەک ڕاهێنەری مێرەنگی. ئەوەش واتا سێیەم ڕاهێنەرە کە زۆرترین یاریی لە لالیگا ڕاهێنەرایەتی شاهانەکانی کردبێت دوای هەریەکە لە ڤیسینتی دیل بۆسکی (153) یاری و، میگێل مونیۆز (424) یاریی.

زیزۆ وەزری 2016/17 توانی نازناوی خولەکە بۆ ڕیاڵ بباتەوە. لەوەتەی گرتنە دەستی پۆستەکە، 94 بردنەوە و 28 یەکسانبوونی تۆمار کردووە و لە 17 یاریشدا شکستی هێناوە. لە ئێستادا و دوای بردنەوەی لە خیتافی لە هەفتەی 33، پێشەنگی گرتووە بە جیاوازیی چوار خاڵ لە بارسای پلەی دووەم و نزیکترین ڕکابەری.

بابەتی زیاتر

Back to top button