سعوودیەگرنگترین

سندوقی وەبەرهێنانی گشتیی سعوودیە یانەی هیلالی فرۆشت

هیلال دەبێتە یەکەم یانەی گەورەی سعوودی کە دەفرۆشرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی، لە لایەن سندوقی وەبەرهێنانی گشتیی وڵاتەکەوە فرۆشرا.

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، سندوقی وەبەرهێنانی گشتیی سعوودیە لە %70ـی پشکەکانی خۆی لە یانەی هیلال بە کۆمپانیای ‘کینگدەم هۆڵدینگ’ فرۆشت.

کۆمپانیاکە لە لایەن شازادە ئەلوەلید بن تەلال، ملیاردێر و ئەندامی خێزانی شاهانەی سعوودیە، بەڕێوەدەبرێت، بەگوێرەی گرێبەستەکە، بەهای یانەی هیلال بە 1.4 ملیار ریالی سعوودی (276 ملیۆن پاوەند؛ 373 ملیۆن دۆلار) خەمڵێندراوە.

ستراتیژیی نوێی سعودیە
ئەم فرۆشتنە هاوکاتە لەگەڵ پلانێکی پێنج ساڵەی محەمەد بن سەلمان بۆ گۆڕینی سندوقی وەبەرهێنان بەرەو ئامانجە ناوخۆییەکان. دوای ئەوەی سندوقەکە خەرجییە ملیۆنییەکانی لە خولی گۆڵفی LIV کەمکردەوە، ئێستا دەیەوێت یانە وەرزشییەکان بکاتە کەرتی تایبەت تاوەکوو بتوانن لە رووی داراییەوە سەربەخۆ بن.

میر ئەلوەلید بن تەلال دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە رایگەیاند؛

هیلال هێمایەکی نیشتمانییە و ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی وزە و تواناکانی ئەم یانەیە لە ئاستی جیهانیدا دەربخەین.

هیلال، کە ئێستا لە پلەی دووەمی خولی رۆشنی سعوودیەدایە، یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی سعوودیە و خاوەنی 19  نازناوی خولە، کە شەشیانی لە ساڵی 2017ـەوە بەدەستهێناوە، هەروەها یەکێکە لەو یانانەی زۆرترین پارە خەرج دەکات.

هیلال لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوو، کەریم بێنزێما، براوەی باڵۆن دۆری 2022ـیان لە یانەی ئیتیحادی هەمان وڵات گواستەوە، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان کە پێشتر داروین نونێز هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول، روبن نێڤێشی ناوەڕاستکاری پورتوگالی و کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری سەنیگالی لەخۆگرتبوو. یانەکە لە لایەن سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری پێشووی ئینتەر میلانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

Back to top button