ئینگلتەراچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئامادەم لەنێو یاریگا بمرم؛ سۆبۆسلای داوای لێبووردن لە هاندەرانی لیڤەرپوول دەکات

لە ئانفێڵد دەکرێت هەمووشتێک رووبدات

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆبۆسلای داوای لێبووردنی لە هاندەرانی لیڤەرپوول کردووە بەهۆی ئەو کاردانەوەیەی دوای شکستەکەی ئەم دواییەی یانەکەی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر سیتی نیشانیدا.

ناوەڕاستکارە هەنگارییەکە رەخنەی لێگیرا بەهۆی ئەوەی لەبەردەم ئەو هاندەرانەی کە تاوەکوو کۆتایی شکستە نائومێدکەرەکەیان بە ئەنجامی 4-0 لە یاریگای ئیتحاد مابوونەوە، بە تووڕەییەوە دەستەکانی بەرزکردبووەوە. سۆبۆسلای کە پێشتر رەخنەی لە زوو جێهێشتنی یاریگای ئانفێڵد لەلایەن هاندەرانەوە گرتبوو، بەوە تۆمەتبار کرا کە لە واقیع دابڕاوە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستە لاوازەی کە تیمەکەی ئارنە سلۆت پێشکەشی کرد.

سۆبۆسلای لەو بارەیەوە دەڵێت:

بۆ ئەوەی روون بێت، رەنگە ئەوە هەڵەتێگەیشتن بووبێت لەنێوان من و هاندەران. مەبەستم بەشێوەیەکی خراپ نەبوو، دەزانم مانای هاندەران بۆ ئەم یانەیە چییە و ئەم یانەیەش چ مانایەکی بۆ هاندەران هەیە. وەکوو یاریزان ئێمە هەمووشتێکیان بۆ دەکەین، هەروەکوو چۆن بۆ خۆشمانی دەکەین. بۆیە ئەگەر ئەمە هەڵەتێگەیشتنێک بوو ئەوا من داوای لێبووردن دەکەم. دەتوانن هەست بەوەش بکەن کە من هەستم لەوان باشتر نییە، رێک هەستم وەکوو ئەوانە. دەمەوێت روونی بکەمەوە کە من لەگەڵ ئەوانم، ئێمە لەگەڵیانین و هیوادارین ئەوانیش لەگەڵ ئێمە بن.

دۆمینیک یاریزانە نایابەکەی وەرزێکی سەخستی لیڤەرپوول بووە و تێڕوانینێکی پڕ باوەڕ بەخۆبوون، گەشبینانەی بە دەرفەتی هەڵگەڕاندنەوەی شکستەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان هەیە. لەو بارەیەشەوە گوتی:

باوەڕی تەواوم بە گەڕانەوە هەیە چونکە دەزانم توانای چیمان هەیە، چ جۆرە یاریزانێکمان هەیە و چ ئەقڵییەتێکمان هەیە. چەندەها جار نیشانمانداوە، بەڵام رەنگە هەموو جارێک نەبووبێت لە سەرەتاوەش پێویستمان بەوەیە. پەیامم بۆ هاندەران ئەوەیە کە ئێمە هەموو توانای خۆمان تەرخان دەکەین، لە یەکەم خولەکەوە تاوەکوو خولەکی 90 یان زیاتر ئەگەر پێویست بوو دەبەخشین. من ئامادەم لەنێو یاریگا بمرم، پێم وایە دەتوانم بە ناوی هەمو ویاریزانەکانەوە قسە بکەم، چونکە ویستێکی زۆر زۆرمان بۆی هەیە و زۆر بە قورسی کارمان بۆی کردووە، لە یەک یارییدا لە ئانفێڵد دەکرێت هەمووشتێک رووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button